هۆشداری دەدرێت: كارەساتێكی ژینگەیی روو لە عێراق دەكات

06/05/2021 عێراق

نەوا
عەلی بەدیری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاوەكان و زۆنگاوەكان هۆشداری دەدات لەوەی، كارەساتێكی ژینگەیی روو لە عێراق دەكات، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاوی رووبارەكان.
عەلی بەدیری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: ئاو بووە بە چەكێكی پێشكەوتوو كە دەوڵەتان بۆ پەستان خستنەسەر ركابەرەكانیان بەكاری دەهێنن، بەداخەوە تائێستا لە عێراق كار لەسەر ئەوە نەكراوە كۆگا و بەنداو درستبكرێت بۆ پاراستنی عێراق لە هەر پەستانێك بەو كارتە.
رونیشیكردوەتەوە: ئاسەوارەكانی شەڕی ئاو دژی عێراق دەركەوتوە، ئەویش بە گۆڕینی رێڕەوی روباری دیجلە و فورات لەلایەن توركیاوە، كە بەهۆیەوە پشكی عێراق كەمیكردوە، ئەو وڵاتە دەیەوێت ئەو كارتە بەكاربهێنێت بۆ داگیركردنی ناوچەكانی عێراق و گرەنتیكردنی بێدەنگییەكەی، ئەویش لەبەرامبەر بڕێك ئاودا.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە: لەئێستادا ئاستی ئاوی ئەو دوو روبارە زۆر دابەزیوە و گەیشتوەتە ئاستێكی مەترسیدار، كە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی كارەساتێكی ژینگەیی كە سەرەتا جوتیاران و دواتر هاوڵاتیان باجەكەی دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group