نەوا
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی نیو ملیار ژەمە ڤاکسین دابین دەکات بۆ ئەوەی پێشکەش بە وڵاتانی هەژار و کەمدەرامەت بکرێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: واشنتۆن بڕی 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ کڕینی 500 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەوەی پێشکەش بە وڵاتانی کەمدەرامەتی بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا هیواشی خواست وڵاتانی دیکەی ئەندام لە جی حەوت هەنگاوێکی هاوشێوە بنێن.
لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، واشنتۆن دەیەوێت بەو کارەی بیسەلمێنێت کە بەرزترین ئامانجی پاراستن و پارێزگاری لە گیانی مرۆڤەکانە و بێ بەرامبەر ئەو ڤاکسینانە دەبەخشێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمریکا بەو کارەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەهێزتر دەکات و ئومێدێکی گەورە بە دانیشتوانی زەوی دەبەخشێت.