مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە بەشداری هاوسەرۆکانی ئەو حزبە کۆبووەوە

15/07/2021
نەوا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی ئەو حزبە کۆبووەوە و لەبارەی کێشەکانی چەند رۆژی رابردووی حزبەکە گفتوگۆی کردوە.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، "مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەشداری هەردوو هاوسەرۆک کۆبۆوە. لە کۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرنگ دران وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەری کێشەو ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو".
ئەوەش هاتووە، "مەکتەبی سیاسی جەختی کردەوە کە یەکڕیزی یەکێتی و پابەند بوون بەرامبەر بە کەسوکاری شەهیدان و جەماوەرەکەی و خەڵکی کوردستان بە گشتی لە ئەولەویەتی خەباتە".
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی ئاڵوگۆڕی چه‌ند پۆستێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ سلێمانی، كێشه‌ و گرژی لە نێوان هاوسەرۆکانی ئەو حزبە دروستبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group