نهوا
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا کۆمەڵێک پرسیار بە شێوەی راپرسی ئاڕاستەی قوتابخانەکان دەکرێت، كه پێویستە قوتابخانەکان "بە خێرایی وەڵام بدەنەوە."
لە ئاگادارییهكدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا بە شێوەی راپرسی کۆمەڵێک پرسیار ئاڕاستەی قوتابخانەکان دەکرێت کە پێویستە وەڵامیان بدرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رونیشیكردۆتهوه، پێویستە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەو راپرسییە وەڵام بدەنەوە، جهختیشیكردۆتهوه، "تاوەکو وەڵامی پرسیارەکە نەدرێتەوە ناتوانیت سیستمی (e-parwarda) بەکاربهینیت."
جێی ئاماژهیه سیستەمی (e-parwarda) تایبەتە بە خوێندنی ئۆنڵاین و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمەوە پەیڕەو دەکرێت، تیایدا خوێندکاران دەتوانن تەواوی وانەکانی قوتابخانەی بەشێوەی ئۆنڵاین بخوێنن، كه لە سەروبەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سیستمەکە کاری پێدهكرێت.