ئێران قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر ڤیزای گەشتیاری هەڵگرت

20/10/2021 عێراق

نەوا-
عیزەتوڵڵا زەرغامی وەزیری گەشتوگوزاری حكومەتی ئێران رایگەیاند، ڤیزای ئێران ئازاد دەكرێت بۆ هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و ئەو قەدەغەیەی لەسەر سەردانیكەرانی ڤیزای گەشتیاری هەبوە هەڵدەگیرێت.
عیزەتوڵڵا زەرغامی رایگەیاندوە، ڤیزای ئێران ئازاد دەكرێت بۆ هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و ئەو قەدەغەیەی لە ماوەی 20مانگی رابردودا لەسەر سەردانیكەرانی ڤیزای گەشتیاری هەبوە هەڵدەگیرێت.
وەزیری گەشتوگوزاری ئێران جەختی لەوەش كردووەتەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكە پێشوازی لە گەشتیارانی دەكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر، تەنها رێگە بەو كەسانە دەدرا بچنە خاكی ئێرانەوە كە هەڵگری ڤیزای نەخۆشی و خوێندن و وەبەرهێنان و بازرگانین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group