كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما ئاشكرا كرا

02/08/2022

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان رۆژی شەممەی داهاتوو شەپۆلی گەرمای بەتین كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار بڵاویكردووەتەوە،  سبەی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەورێكی كەم لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە.
سەبارەت بە پلەكانی گەرما باسی لەوەكردووە، بەپێی پێشبینییەكان لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرما  45 و لە سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی راپەڕین 44 دەبێت، لە ئیدارەی سۆران 43 پلە و بەرزترینیش لە ناوچەكانی گەرمیان دەبێت كە دەگاتە 49 پلە.
هەرچی سەبارەت بە كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرمایە ئەو كەشناسە رونیكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكان كاریگەری ئەم شەپۆلەی ئێستا تاوەكو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە پلەگانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group