ئەمڕۆ هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
58 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەكانی هەشت و نۆی ئەمساڵ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەكە و سەرجەم رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ دابەشكردنی كۆتاییان هاتووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوول، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.