پەروەردەی سلێمانی سەردانی كەناڵەكانی راگەیاندنی بۆ خوێندنگەكان قەدەغە كرد
52 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەپێی نووسراوێكی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، كە ئاراستەی تەواوی پەروەردەكانی سنوورەكە كراوە، ئاگاداركراونەتەوە كە هیچ كەناڵێكی ڕاگەیاندنی مافی ئەوەی نییە بچێتە ناو ناوەندەكانی خوێندن بەبێ ئەوەی پێشوەختە ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان وەربگرێت.
لە ئاگادارییەكەدا هۆشداری دراوەتە خوێندنگەكان لە ئەگەری سەرپێچیكردن، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.