تاوانبارێكی مەترسیدار لەزیندانێكی بەغداد هەڵات

24/09/2022 عێراق

شەوی رابردوو لەزیندانێكی شاری بەغداد تاوانبارێك كە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە هەڵاتوەو  كوتلەیەكی پەرلەمانیش ئۆباڵەكەی دەخاتە ئەستۆی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
كوتلەی سادقون سەر بە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڵاتنی ئەو تاوانبارە دەخاتە ئەستۆی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەحمەد ئەبو رەغیف بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی.
عەلی فەتلاوی ئەندامی كوتلەی سادقون رایگەیاندوە، بە پلەی یەكەم كازمی و ئەبو رەغیف لێپرسراوێتی هەڵاتنی ئەو زیندانیەیەیان لە ئەستۆدایە، چونكە ئەمە پێشێلكردنێكی گەورەو مەترسیدارەو نابێت لێی بێدەنگ بین.
فەتلاوی وتوشیەتی: حكومەتی كازمی ئیفلیجەو لەسایەی ئەم حكومەتە ئەم جۆرە رفاندنانە بەرامبەر بە رێككەوتنێكی گەندەڵی كراون و دوبارەش دەبنەوە، بۆیە پێویستە هەمو ئەوانەی دەستیان تیایدا هەیە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.
درەنگانی شەوی رابردوو تاوانبار عەبدولعەزیز عامر موزهر كە سەركردەیەكی داعش بوەو بە تۆمەتی كاری تیرۆریستی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانەكەی نەماوەو راگەیەنراوە كە هەڵاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group