بەغدا باراناوی هەرێم پاشەكەوت دەكات

26/11/2022

نەوا-
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند: ئەو شەپۆلە بارانەی روی لە وڵات كرد ئاودێری سەرەتایی بۆ وەرزی كشتوكاڵی زستانە دابینكردو لە دوو رۆژی داهاتودا توێژینەوە بۆ رەوشی ئاو لە وڵات دەكەن.
عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاندوە، وەزارەت هەوڵدەدات هەندێك لەئاوی لافاوەكان كە لە سنورەكانی خۆرهەڵاتەوە بە ئاڕاستەی دەریاچەی حەمرین و هەردوو روباری سەرەكی رێڕەویان گرتوە سودی لێ ببینێت، هەروەها بارانبارینی هەرێمی كوردستان هاوبەشی دەكات لە پاشەكەوتكردنی ئاودا.
رازی وتوشیەتی: دەمانەوێت ئەو باراناوە ئاڕاستەی ئەو ناوچانە بكرێن كە بەهۆی كەمبونەوەوە زیانیان بەركەوتوە وەك زۆنگاوەكان بۆئەوەی ببێتە ئاودێریی سەرەتایی بۆ وەرزی كشتوكاڵی زستانەو ئەو خوێیانەشی كۆبونەتەوە پاڵیان پێوەبنێت بەرەو ناوچەكانی پارێزگای بەسرەو ببێتە خۆراك بۆ زەوییەكانی باشور.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group