رێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوی هەرێم

27/03/2023

نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی گواستنەو گەیاندنی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردودا زۆرترین باران لە قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی بەڕێژەی 54 ملیمەتر باریوەو كەمترینیش لە حاجی ئۆمەران باریوە كە رێژەكەی 3 ملیمەتر بوە.
وەزارەتەكە بڵاویكردۆتەوە، رێژەی باران لەناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان بەبڕی جیاواز جیاواز باریوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group