نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان واژۆ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە فەرمانەكەدا پاڵپشت بەبڕگەی (دوەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، نێچیرڤان بارزانی بڕیاریداوە بە دیاریكردنی رۆژی 2024/6/10 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی فەرمانەكە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە، هەر ئەمڕۆش لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەكرێت.