نەوا-
بەپێی ئامارێك لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی هەشت كۆڵبەر لەسەر سنورەكان كوژراون و بریندار بون، هەروەها لە توركیا دوو كۆڵبەری كورد ئەشكەنجە دراون.
ماڵپەڕی كۆڵبەر نیوز ئاماری شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2026ـی كوژران و برینداربونی كۆڵبەرانی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، دوو كۆڵبەری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان دوای دەستبەسەركردنیان لە ناوچەی سنوریی شەمزینانی پارێزگای هەكاری لە گرتوخانەی توركیا خراونەتە ژێر ئەشكەنجەی توندو لەلایەن هێزەكانی توركیاوە جۆرەها ئەشكەنجەی توندیان بەرامبەر كراوە.
باسی لەوەشكردوە، تۆماركراوەكان لەنیوەی یەكەمی ساڵی 2026 نیشانی دەدات سەرەڕای كەمبونەوەی بەرچاوی كۆڵبەری بەهۆی چڕبونەوەی لێپێچینەوەی ئەمنی لەناوچە سنورییەكاندا هێشتا كوشتن و برینداركردنی كۆڵبەران بەردەوامە.