بەدواداچون بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی ئەحمەد ئاوا و زەڵم دەكرێت

05/09/2024

نەوا-
لیژنەی باڵاو نوێنەری بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەفەرمانی نوخشە ناسح قائیمقامی قەزای هەڵەبجە سەردانی ناوچەی ئەحمەد ئاواو زەڵمیان كرد.
لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە، ئامانجی سەردانەكە گوێگرتن بوە لەسەرنجی گەشتیاران و پێدانی رێنمایی بەخاوەن شوێنكارەكان سەبارەت بە پابەندبون بەمەرجی كاركردن و دوركەوتنەوە لە گرانفرۆشی و  جێگیركردنی نرخی گەراج و كەپرەكان تاوەكو میوانان و گەشتیاران متمانەی تەواویان هەبێت بە ناوچەكە.
راشیگەیاندوە، هەر شوێنكارێك پابەند نەبێت بە رێنماییەكانەوە روبەڕوی رێككاری یاسایی دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group