فەرمان بۆ بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەركرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
فەرمانی وزاریی بۆ بە گرێبەستكردنی زیاتر لە 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ دەركرا.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستانی لەسەرە تیایدا هاتوە، دوای فەرمانی سەرۆك وەزیران تایبەت بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی دامەزراندنیان بڕیاردرا بە گرێبەستكردنی ئەو مامۆستا وانەبێژانەی كە لە ژمارە 1 دەستپێدەكات تاكو ژمارە 37 هەزارو 933 لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە لە بەرواری 1/9/2024ـەوە.
راشیگەیاندوە، پێویستە لەسەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیماگاكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی خوێندنی كوردی لەكەركوك كاری پێویست ئەنجام بدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group