بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران

02/11/2024

نەوا-
بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەكانیان لەو شوێنانە رادەگرن كە مەترسی لافاویان لەسەرە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی وەك بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هەمو ساڵێك هۆشیاری و رێنمایی بڵاو دەكەینەوە لەكاتی هاتنی شەپۆلی بارانبارین كەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە رانەگرێت كەوا گردبونەوەی ئاو یاخود لافاو دەیگرێتەوە، بەڵام هاوڵاتیان پابەند نابن.
ئاماژەشیكردوە، داوا لە شۆفێران دەكەن لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل رانەگرن كە مەترسییە بۆ سەر ژیانی خۆیان و ئۆتۆمبێلەكانیان تاكو ئەم شەپۆلی بارانبارینە تەواو دەبێت.
جێی ئاماژەیە ساڵانی رابردو بەهۆی لافاوەوە لەشاری هەولێر چەندین ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت بەهۆی ئەوەی لەو شوێنانە راگیرابون كە باراناو تیایدا كۆدەبویەوە یاخود لافاو لەگەڵ خۆیدا رایدەماڵین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group