بەهۆی موشەكی ئێرانەوە بە سەدان ئیسرائیلی ئاوارە بون

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە بە سەدان ئیسرائیلی لە ترسی موشەكەكانی ئێران بە یەخت بەرەو قوبرسی رومی ئاوارەبون.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردوەتەوە، لەسەرەتای شەڕەكەوە، ئیسرائیل ئاسمانی خۆی داخستوە كە بە ملیۆنەها كەس لە ناو ئیسرائیلدا گیریان خواردوەو روبەڕوی ئەو موشەكانەوە بونەتەوە كە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەكرێن.
رۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە ماوەی چوار رۆژی رابردودا، بەندەری هێرتزلیا لە كەناری دەریای ناوەڕاست بوەتە وێستگەی ئەو ئیسرائیلیانەی كە بە یەخت لەترسی موشەكەكانی ئێران بەرەو قوبرسی رومی هەوڵی جێهێشتنی وڵاتەكەیان دەدەن.
راشیگەیاندوە: بەپێی سەرچاوەكان سەدان كەس هەن كە دەیانەوێت لە رێگای دەریایەوە بە یەخت ئیسرائیل بەجێبهێڵن.
جێی ئاماژەیە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلیشەوە بە هەزاران هاووڵاتی ئێرانی شاری تارانیان جێهێشتوەو رویان لەناوچە سەلامەتەكان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group