وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: چەندین ئامانجی گرنگ دەكەینە ئامانج

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، چەندین ئامانجی گرنگ و ستراتیژی لەناو تاراندا دەكەنە ئامانج.
یسرائیل كاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا لە تەلئەبیب رایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامانجێكی زۆری گرنگ و ستراتیجی لە تاران دەپێكێت و داوا لە دانیشتوانی ئەو ناوچانەی تارانی پایتەختی ئێران دەكەن كە بە نەخشە بڵاویدەكەنەوە شوێنەكان جێبهێڵن و خۆیان بپارێزن. 
وتیشی: هەر شوێن و حەشارگەیەكی سەربازی لەناو شارەكاندا هەبێت دەبێتە ئامانجی بۆردومانی فڕۆكەكانیان بەهۆی باڵادەستی هێزە ئاسمانیەكانیشیانەوە لەناوچەكەدا لە لێواری لەناوبردنی چەندین ئامانجی ستراتیجی ئێرانن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group