ترەمپ: نیگەرانین لە وەڵامدانەوەو هێرشەكانی ئیسرائیل

21 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێلكردوەو نیگەرانە لە وەڵامدانەوەكانی ئیسرائیل. 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێش بەشداریكردنی لە لوتكەی ناتۆ لە لاهای رایگەیاند، زۆر نیگەرانە لەوەی ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێلكردوەو دوبارە هێرشیان كردوەتە سەر یەكتر.
وتیشی: دوای ئەوەی ئاگربەستی شەڕ چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئیسرائیل ژمارەیەكی زۆری بۆمی لەئاسمانی ئێرانەوە خستوەتە خوارەوەو ئەمەش زۆر نیگەرانی كردوە. 
سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل و ئێران كرد پابەندی ئاگربەستەكەبن و دۆخەكە هێور بكەنەوە، چونكە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group