نەوا-
ئێران هێرشكردنە سەر ئیسرائیل رەتدەكاتەوە و میدیای رەسمی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی ئاگربەست چووە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمڕۆ هیچ موشەكێك لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل نەكراوە.
میدیای رەسمی ئێران ئاماژژەی بەوەدا، لە میدیاكانەوە باس لەوەكرا گوایە ئێران موشەكی بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و ئێران هیچ هێرشێكی لەدوای ئاگربەستەوە ئەنجام نەداوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران چووە بواری جێبەجێكردنەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوو موشەكیان لە ئاسمانی ئیسرائیل خستووەتە خوارەوە كە لە ئێرانەوە ئاراستەیان كراوە.