نەوا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 190 خێزانی دیكەی نیشتەجێی كەمپەكانی هەولێر ناویان تۆمار كردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوەی ئەو خێزانانە تەنیا پێویستی بە دیاریكردنی كات و هاوئاهەنگییە لەگەڵ رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، 21 هەزار خێزانی ئاوارە لە كەمپەكانی هەرێم ماون، نزیكەی دوو هەزار و 500یان لە هەولێر و 18 هەزار و 500 خێزانی دیكەشیان لە كەمپەكانی دهۆكن.
هاوكات، ئەو كەمپانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئاوارەكانی عێراق كرابوونەوە، سەرجەم ئاوارەكانیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و كەمپەكانیش داخراون.