نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایدەكات، ئێستا لەقۆناغی پێداچونەوەی لیستی كاندیدەكان و ناردنیانن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندن لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە، كۆمسیۆن پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانی تەواوكردوە، تائێستاش هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ كردنەوەی دەرگا بۆ هەمواركردنەوە یان وەرگرتنی لیستی نوێ.
وتوشیەتی: قسەكردن لەسەر كردنەوەی كاندیدەكان لەئێستادا بێبنەمایە بەو پێیەی كۆمسیۆنەكە لەسەر خشتە كاردەكات كە كارو ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتو رێكدەخات.
عیماد جەمیل باسی لەوەشكردوە، ئێستا كۆمسیۆن گەیشتوەتە قۆناغی پێداچونەوە بە لیستی كاندیدەكان و ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان و پەسەندكردن پاشان ئەنجامدانی تیروپشك بۆ دیاریكردنی ژمارە بە قەوارەكان.