ڕاوێژكارێكی سودانی: داهاتی نانەوتی بۆ زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار بەرزبوەتەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری و دارایی رایگەیاند، داهاتی نانەوتی عێراق لەسایەی ئەو چاكسازیانەی دەستیانپێكراوە زیاتر دەبێت، لەئێستاشدا جێبەجێكردنی هەشت پاكێجی چاكسازی بەردەوامە.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، داهاتی نانەوتی بۆ زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار  بەرزبوەتەوە، ئەوەش لەئەنجامی هەشت پاكێجی چاكسازی بۆ فراوانكردنی بنكەی باج و كاراكردنی حوكمڕانی دیجیتاڵی و پارەدانی ئەلیكترۆنی، كە ئابوری سێبەری كەمكردەوە و شەفافیەتی ئەدای دارایی بەرزكردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، یاسای بودجەی گشتی سێ ساڵە، بەشداری داهاتی نانەوتی بۆ 20% بەرزكردەوە، ئەمەش هەنگاوێكی ڕونە بەرەو كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و بەهێزكردنی هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت، هەروەها، پاڵپشتیكردنی كارگێڕی گەنجان، لەوانەش دامەزراندنی بانكی كارگێڕی بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژە بەرهەمدارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group