نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی كوشتنی شەش رۆژنامەنوسی لە غەزە كرد

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، كوشتنی شەش رۆژنامەنوس لەشاری غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی مرۆڤە.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی كوژرانی شەش رۆژنامەنوسی لە شاری غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كردو بڵاویكردەوە: پێویستە ئیسرائیل گیانی سەرجەم خەڵكی مەدەنی لەكەرتی غەزە بپارێزێت لەنێویاندا رۆژنامەنوسان، ئەو شەش رۆژنامەنوسەی كە لەشاری غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كوژران پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بەمافی مرۆڤە.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان داواشیكردوە كەڕێگا بدرێت رۆژنامەنوسان لە دەزگاكانی راگەیاندنی جیهانییەوە بە سەلامەتی و بەبێ دروستكردنی هیچ ئاستەنگێك بچنە ناو كەرتی غەزەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group