ئیسرائیل لەناو قەتەردا چەند سەركردەیەكی حەمماسی كوشت

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای ئیسرائیل هێرشی كردە سەر دۆحەی پایتەختی قەتەرو چەند سەركردەیەكی بزوتنەوەی حەمماسی كوشت.
سوپای ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە، هێرشیانكردوەتە سەر سەركردەكانی بزوتنەوەی حەمماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەر.
لەوبارەیەوە سەركردەیەكی بزوتنەوەی حەمماس رایگەیاندوە كە ئیسرائیل شاندێكی بزوتنەوەكەی بە ئامانج گرتوە كە بۆ دانوستان لەكۆبونەوەدابون تاكو گفتوگۆ بكەن لەسەر پێشنارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ راگرتنی شەڕ لە غەزە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە كە لە رێگەی فڕۆكە جەنگییەكانیانەوە بە وردی سەركردەكانی حەمماسیان لە دۆحە پێكاوە كە لەنێوانیاندا خەلیل حەییەو زەهرا جەبارین سەركردەی حەمماس هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group