وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ناوەستین تا حەمماس لە چەك دادەماڵین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
یسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەبارەی بەردەوامی هێرشەكانیان بۆ سەر غەزەو ئامانجی هێرشەكانیان رایگەیاند: سیاسەتی وڵاتەكەیان لە غەزە ئاشكرایەو جەخت لە گەڕانەوەی تەرمی هەمو هاوڵاتی و سەربازە ئیسرائیلییەكان دەكەنەوە، لە ئۆپراسیۆنەكانیش ناوەستن تا ئەو كاتەی حەمماس بە تەواوی لە چەك دادەماڵن.

پێشتر سوپای ئیسرائیل بڵاویكردبوەوە، ئامادەن بۆ بەردەوامیدان بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان هەربۆیە داوا لە حەمماس دەكەن ئەركی خۆیان جێبەجێبكەن و تەرمی سەرجەم بارمتەكان رادەستی خێزانەكانیان بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group