هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان: سودانی كاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان بە فەرمی رایگەیاند كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق كاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق.
قوسەی مەحبوبە ئەندامی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكەیان وەك كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەستنیشانكردووە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان داوا لە لایەنەكانی دیكەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات بەتایبەت ئەوانەی لە 25 كورسی زیاتریان هەیە، كاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بكەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، نوری مالیكی كاندیدی پارتی دەعوە و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group