نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی پەسەندكرد، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە دانیشتنێكدا دادگاكەیان ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی پەسەند كردوە.
ئاماژەشیكردوە، لەدوای وردبینیكردن دەركەوتوە كە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرجەم مەرجە دەستوری و یاساییەكانی تیایدا بەجەستە بوە بۆیە بە بە رێككەوتنی هەمو ئەندامی دادگاكە بڕیاردراوە بە پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی گشتی.
راشیگەیاندوە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكە لە پەسەندكردنەكە ئاگادار دەكەنەوە.