رێژەی تاوانە تیرۆریستییەكان لە عیراق كەمیكردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسێ ساڵی رابردودا رێژەی تاوانە تیرۆریستییەكان 88% و شەڕو ناكۆكییە عەشایەرییەكان 92% كەمیان كردووە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە راشیگەیاندوە، تاوانەكانی وەك كوشتن و دەستدرێژیی لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا 14% كەمیكردوە. هەفتانەش نزیكەی 10 هەزار خێزان لە چوارچێوەی پڕۆژەی تۆماركردنی چەكدا تۆمار دەكات.
بە وتەی میقداد میری رێژەی جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ 86% و تەواوكردنی دۆسیەی لێكۆڵینەوەكان بۆ 78% بەرزبوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group