وەزارەتی دارایی عیراق ئاماری داهات و خەرجییەكانی بۆ 10 مانگی یەكەمی ساڵی 2025 بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكە قەبارەی داهاتەكان لەبودجەی فیدراڵی 103 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندوەو داهاتی نەوت بەڕێژەی 90% كۆنترۆڵی بودجەی كردوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا بەگوێرەی ئەو خشتەو داتایانەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، تیشك خراوەتە سەر خەرجییەكان كە كۆی گشتیی گەیشتوەتە 96 ترلیۆن و 378 ملیارو 257 ملیۆن و 473 هەزار دینار.