شارەزایەكی كەشناسی: جارێكی دیكە شەپۆلێكی بارانبارین و سەرماوسۆڵە دەگەڕێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی رایگەیاند، لە ناوەراستی ئەم هەفتەیە و لە 24ـی مانگ تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە، جارێكی دیكە شەپۆلێكی بارانبارین و سەرماوسۆڵەی راستەقینەی زستانی روو لە تەواوی ناوچەكانی كوردستان دەكات.
باسی لەوەشكرد، سەرچاوەی سەرەكیی شەپۆلەكە دەریای ناوەڕاستە و بارستەهەوایەكی ساردی جەمسەری باكوور تێكەڵ بە شەپۆلەكە دەبێت، پلەی گەرمیش بەڕێژەی 15 تاوەكو 18ـی پلەی سیلیزی دادەبەزنەوە.
ئەو شارەزای كەشناسیە روونیشیكردەوە، ئەگەر بارستەهەواكە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا بێتەسەر ناوچەكەمان، بارانبارین زیاتر دەبێت لە بەفر، بەڵام گەر بەسەر دەریای رەش و توركیادا بێت، هاوشێوەی شەپۆلەكانی دیكە بەفرێك دەبارێت و سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە.