ئەنبار.. لە روداوێكی هاتوچۆدا 13 هاوڵاتی بونە قوربانی

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای نێودەوڵەتی سەقڵاوییە لە رۆژئاوای فەللـوجە ژمارەیەك قوربانی رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی فێركاریی فەللـوجە كراون.
راشگەیەنراوە، لەئەنجامی روداوەكەدا 13 كەس بونەتە قوربانی كە هەشت كەسیان لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بە ئاگر سوتاون، هەروەها پێنج كەسیش بریندار بون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، دوای روداوەكە سەرجەم كارمەندانی پزیشكی و پەرستاری نەخۆشخانەكە رەوانەی شوێنەكە كران بۆ دابینكردنی فریاگوزاری سەرەتایی و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكان.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group