كەشناسی عێراق پێشبینی بەفربارین لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە.
دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات كەشی سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و هەور بێت، لەگەڵ نمەباران لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، هەورەها لە چیاكانیش بەفر دەبێت، پلەكانی گەرماش بە گشتی كەمێك بەرز دەبنەوە.
كەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت كەشی رۆژی هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بێت، هەروەها لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێك ناوچەش بارانە، بەڵام لە چیاكان بەفردەبارێت، هەروەها پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور چەند پلەیەك نزم دەبنەوە بەڵام لە ناوچەكانی باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە.
راشیگەیاند، كەشی پێشبینیكراوی رۆژی شەممەی داهاتوو، ئاسمان لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران و لە چیاكانیش بەفر دەبێت و پلەكانی گەرما بە گشتی نزمدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group