نەوا-
عێراق ڕەزامەندی شانشینی عەرەبستانی سعودی وەرگرتوە بۆ تەرخانكردنی 500 ڤیزای عومرەی ڕۆژانە بۆ ئارەزومەندانی عومڕە لە هەموو عێراق.
حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا ئاشكرایكردوە، شێخ سامی مەسعودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق ڕەزامەندی شانشینی عەرەبستانی سعودی وەرگرتوە بۆ تەرخانكردنی 500 ڤیزای عومرەی ڕۆژانە بۆ ئارەزومەندانی عومڕە لە هەموو عێراق.
ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی زۆری داواكاری هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی سونەتی عومرە لە وەرزی ئێستای 1447ی كۆچی، لایەنی سعودی ڕەزامەندی داوە لەسەر پێدانی 500 ڤیزای ڕۆژانە بە عێراقییەكان تاوەكو كۆتایی هاتنی قەیرانە نالەبارەكانی ناوچەكە، ئەوەش دوای ئەوەی پێدانی ڤیزا بۆ هەمو وڵاتانی جیهان ڕاگیرابو.