كارمەندە روسییەكانی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لەئێران دەگوازرێنەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەلێكسی لیخاچێڤ بەڕێوەبەری گشتی دەزگای وزەی ئەتۆمی روسیا (ڕۆساتۆم) رایگەیاندوە، ئامادەن بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دوەمی گواستنەوەی كارمەندە روسییەكانیان لەوێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لەئێران.
لیخاچێڤ باسی لەوەشكردوە، سەرەڕای سەختی دۆخەكە هێرشی راستەوخۆ نەكراوەتە سەر وێستگەكە ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیاش لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی پەیوەست بە وێستگەكە دەكات، لەئێستاشدا ئامادەكارییەكانیان بۆ قۆناغی دوەمی گواستنەوەی بەشێك لە كارمەندانی وێستگەكە و ئەندامانی خێزانەكانیان بۆ روسیا تەواو كردوە، لە داهاتویەكی نزیكدا بۆ شوێنێكی ئارام دەیانگوێزنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group