نەتانیاهۆ: دەسەڵاتی ئێران درزی تێكەوتووە و دەڕوخێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ئەو باجەی كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا داویەتی زۆر قورسە، جەختیش دەكاتەوە كە پایەكانی ڕژێمی ئێران درزیان بردووە و لە كۆتاییدا دەڕووخێت.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ڕژێمی ئێران هەرگیز وەك پێشتری لێ نایەتەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیكەوتووە.
باسی لەوەشكرد، ئەو باجەی ئێران تا ئێستا داویەتی زۆر قورسە، بنەماكانی ڕژێمی ئێران درزیان بردووە و وەك پێشتریان لێ نایەتەوە و لە كۆتاییدا دەڕووخێت.