نەوا-
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەو گەمارۆ دەریاییەی كە بەسەر گەرووی هورمزدا سەپێنراوە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەمریكا پابەندی ئاگربەست نییە.
قالیباف بڵاویكردوەتەوە: سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر گەرووی هورمزو زیادبونی تاوانەكانی ئیسرائیل لە شەڕی لوبنان بەڵگەیەكی رونن لەسەرئەوەی كە ئەمریكا پابەند نییە بە ئاگربەستەكەوە.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاندوە: هەمو بژاردیەك نرخی هەیەو لە كۆتاییدا شتەكان رێڕەوی گونجاوی خۆیان دەگرنەبەر.