كاروانێكی تری ئاوارەكانی شنگال لەكەمپەكانی دهۆكەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پیر دەیان جەعفەر بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند: بەهاوكاری رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ  پڕۆسەی گەڕانەوەی كاروانێكی دیكەی ئاوارەكانی شنگال لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆكەوە بۆ سەر زێدی خۆیان دەستیپێكردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەرنامەی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ  بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2021 دەستیپێكردوە كە تێیدا رێكخراوەكە چاوپێكەوتن لەگەڵ خێزانە ئاوارەكاندا دەكات و تائێستا چەندین كاروانی گەڕاندوەتەوە. سەبارەت بەدوایین كاروانیش بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران لە پارێزگای دهۆك ئاشكرایكردوە: پڕۆسەكە لە رۆژی 31/5ی مانگی رابردوەوە دەستیپێكردوەو تێیدا 600 خێزانی ئاوارە لەكەمپەكان بەشێوازێكی فەرمی دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال.
سەرچاوە/ AA

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group