نەوا-
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا گیانلەدەستدانی سەربازێكی لەشاری هەولێر راگەیاندو ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی 31ی ئایاری 2026 سەربازێكیان بە ناوی دیڤین ئەی سایبێل تەمەن 26 ساڵ لەكاتی مەشق و راهێناندا لەشاری هەولێر گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیانراوەكەی وەزارەتی جەنگی ئەمریكادا هاتوە، سایبێل لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ئەمریكا دژی رێكخراوی داعش لە ناوچەكە ئەركداربوەو لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستیپێكردوە.
جێی ئاماژەیە چەند رۆژی رابردو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو بەریتانیا كرد بەهۆی گیانلەستدانی دوو سەربازیان لەشاری هەولێر لەكاتی مەشق و راهێناندا.