سێنتكۆم: چەندین مووشەك و درۆنی ئێرانیمان تێكشكاند

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سێنتكۆم دەڵێت، هێزەكانیان چەندین مووشەك و درۆنی ئێرانییان تێكشكاندووە كە ئاراستەی گەرووی هورمز و وڵاتانی دراوسێ كرابوون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا چوار درۆنی ئێرانییان لە ناو گەرووەكەدا خستەخوارەوە.
تاران وەك وەڵامێك حەوت مووشەكی ئاراستەی كوەیت و بەحرەین كرد، لەو ژمارەیەش شەش مووشەكیان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێكشكێنران و مووشەكی حەوتەمیش ئامانجەكەی نەپێكا.
هاوكات، سێنتكۆم دووپاتی كردەوە، هێزەكانی ئەمریكا لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەردەوامبوون لە وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران لە چوارچێوەی بەرگرییكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group