عێراق لە ڕێكارەكانی هاتوچۆ لە گەروی هورمز بەخشراوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە پلاتفۆڕمی "X" رایگەیاندوە، عێراق پێگەیەكی تایبەتی هەیە لە گەروی هورمزدا.
وتیشی، لایەنی ئێرانی پێشتر بە فەرمی ڕایگەیاندوە كە عێراق لە هەمو ڕێكار و مەرجەكانی تێپەڕبون لەو گەروە بەخشراوە و وەك حاڵەتێكی ناوازە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
ئەعرەجی بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن عێراق ناچار كرابێت باج یان ڕسوماتی تێپەڕبون لە گەروی هورمز بە ئێران بدات.
جەختی لەوەشكردوە، كە ئەم جۆرە هەواڵانە هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییە و تەنها بانگەشەی بێبەنەمان بۆ شێواندنی پەیوەندییەكان و واقیعی ئابوری وڵاتەكە.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە پەیامەكەیدا دەڵێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی پێگە ستراتیژییەكەی وەك پردێك لە نێوان سێ كیشوەر و بونی سەرچاوە گرنگەكانی وزە، بوەتە چەق و سەنتەری كێبڕكێیەكی توندی نێودەوڵەتی. 
ئەعرەجی رونیشیكردۆتەوە، هێزە گەورە و هەرێمییەكان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ فراوانكردنی هەژمونی سیاسی و ئابورییان، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی كردوەتە سەر ئاسایشی ناوچەكە و وڵاتانی ناچار كردوە پەنا بۆ هەماهەنگی زیاتر ببەن بۆ پاراستنی سەقامگیری.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group