گەمارۆ لەسەر تێپەڕینی كەشتییەكان لە هورمز هەڵگیرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا گەمارۆیی دەریایی لەسەر ئێران هەڵگیراو كەشتی بارهەڵگری ئێران بە گەروی هورمزدا تێپەڕین.
ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێرانی  لە ئاوە نێودەوڵەتییەكانەوە بە ناوچەی گەمارۆدراودا تێپەڕیوەو بەرەو بەندەرەكانی ئێران دەڕوات، هەروەها چەند كەشتییەكی تری وڵاتەكەیان بەرەو ناوخۆی ئێران بەڕێكەوتوەو نەوتهەڵگرێكی پڕ لەنەوتی ئێرانیش بە دەریای عومان و هێڵی گەمارۆكاندا تێپەڕیوەو بەرەو وێستگەی هەناردەكردنی خۆی بەڕێكەوتوە.
میدیاكان ئاماژەیان بەوە كردوە، كەشتییە ئێرانییەكان بە باری جیاوازەوە گەمارۆی ئەمریكایان شكاندووو گەروی هورمزیان تێپەڕاندوە ئەوەش وەك نیازپاكییەك بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی واشنتۆن و تاران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group