نێچیرڤان بارزانی: سەری ساڵی نوێی كۆچی ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاشتی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی كۆچی لەموسڵمانی كوردستان، عیراق و جیهان كردو رایگەیاند، هاتنەوەی یەكی موحەرەم و سەری ساڵی نوێی كۆچیی لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز دەكات، هیوادارە بۆ هەموان ساڵی كامەرانی و سەركەوتن بێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیشدا نزایكردوە ئەم یادە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاشتی، تەبایی، ئاسودەیی و سەقامگیریی بەردەوام بۆ ناوچەكەو تەواوی مرۆڤایەتی و كۆتایی بە هەمو ناخۆشییەك بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group