ترەمپ: گەرووی هورمز دابخرێت شاندی دانوستانكار ناتوانن بگەڕێنەوە ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ فۆكس نیوز دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران گفتوگۆی كردوەو هۆشداری پێداون لە داخستنی گەرووی هورمز، چونكە داخستنی گەرووەكە بە واتای لەناوبردنی ئەو وڵاتەیە، ئەگەر گەروەكەش دابخەن ئەوا شاندی دانوستانكار ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
لەبارەی لێدوانەكەی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران كە رایگەیاندوە پاشەكشە ناكەن لە پیتاندنی یۆرانیوم و پێویستە لایەنی بەرامبەر بەناچاری قبوڵی بكات، ترەمپ رایگەیاندوە، وا باشترە سەرۆكی ئەو وڵاتە ئاگاداری لێدوانەكانی بێت.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەكاتێكدایە دانوستانی راستەوخۆی نێوانی شاندنی ئێران و ئەمریكا لە سویسرا دەستیپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group