نەوا-
شارەوانییەكانی سلێمانی دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی دابەشكردنی زەوی لە ناحیەی عەربەت رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرایكرد، سبەینێ چوارشەممە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە ناحیەی عەربەت پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێوە و 235 پارچە زەوی تر بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەش دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، سەرۆكایەتی شارەوانی عەربەت دەست بە قۆناغی چوارەمی دابەشكردنی زەوی دەكات، پرۆسەكەش لە رێگەی تیروپشك و بەپێی سیستمی خاڵبەندی بەڕێوەدەچێت.
شارەوانییەكانی سلێمانی رونیشیكردۆتەوە، دابەشكردنی زەوییەكان بە شێوازێكی شەفاف و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی ناوچەكە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.