ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان یەكێتیی و نەوەی نوێ واژۆ دەكرێت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئەمڕۆ پێنچشەممە 2ی حوزەیران بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە رێوڕەسمێكدا لە شاری جوان، رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ بەناوی هاوپەیمانی هاوسەنگی بوژاندنەوە واژۆ دەكرێت.
بە گوێرەی لێدوانەكانی ئەو دوو حیزبە، ئامانجی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكە راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانیی و هاوسەنگی هێزە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.
چاوەڕوانیش دەكرێت، پێكهێنانی هاوپەیمانییەكە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان بباتە قۆناغێكی نوێوە.