پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنم و پەتاتەی ئەمساڵ بگاتە دوو ملیۆن تۆن
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
زێدا محەمەد بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕێككەوتنمان لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا هەیە بۆ ئەوەی بەرهەمی كشتوكاڵیی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی عێراق بكرێت، بەڵام بەداخەوە لە زۆربەی بازگەكانی عێراقدا تا ئێستاش ڕێگری لە چوونی بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت.
باسی لەوەشكردوە، لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، چونكە ناكرێت ڕێگری بەردەوام بێت و بە نووسراوی فەرمیش حكوومەتی عێراقیان ئاگادار كردووەتەوە، وتیشی، هیوادارین بە جێبەجێكردنی سیستەمی (ئەسیكۆدا) بە تەواوی كۆتایی ئەو كێشەیە بێت.
زێدا محەمەد ئاشكراشیكرد، ئێستا كاتی پێگەییشتنی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە و كاری جدی دەكەین ڕێگری لە چوونی بەرهەمی ناوخۆ نەكرێت و بازاڕی شایستە بۆ بەرهەمەكان بدۆزرێتەوە و ساخ بكرێتەوە، چونكە بەرهەمی ناوخۆ لە پێداویستی زیاترە و بۆ عێراق ڕەوانە دەكرێت، بۆیە ئەمساڵ چاوەڕێ دەكرێت داهاتی جووتیاران زۆر باش بێت.