سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەكانی خۆی بۆ ئەمریكا نوێكردەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەلی عەبدوڵڵایی فەرماندەی خاتەم ئەلئەنبیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، هۆشداری دەدەینە دوژمنانیان بەتایبەتی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لە هەرچەشنە حیساباتێكی هەڵە.
جەختیشیكردەوە، پێویستە دوژمنان بە وردی بیر لە وەڵامدانەوەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بكەنەوە بۆ هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەك كە خاكی ئێران بكاتە ئامانج.
فەرماندەی خاتەم ئەلئەنبیا پێیوایە كە عەلی خامنەیی، رێبەری پێشوی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، توانیویەتی هێزی راگر بۆ بەرزترین ئاستی خۆی بەرز بكاتەوە، هێزی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان پەرە پێبدات، پێشكەوتنی زانستی ستراتیژی پێشبخات و ئاسایشی نەتەوەیی بەهێز بكات لە وڵاتدا.