نەوا-
سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی (ناتۆ) ڕایگەیاند، هێرشە نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران زۆر پێویست بون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاند، مارك ڕۆتە سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی (ناتۆ) پێش دەستپێكردنی لوتكەی سەركردەكانی ناتۆ لە ئەنقەرە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، كاتێك ئاگربەست هەبێت و ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو پێشێلی بكات، پێموایە زۆر پێویستە ئەمریكا بە توندی وەڵام بداتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، هێزەكانی زنجیرەیەك هێرشیان كردوەتە سەر ئێران و هێرشەكان وەك وەڵامێك بوە بۆ ئەوەی كە وەك هێرشی ئێرانی بۆ سەر سێ كەشتی بازرگانی لە گەروی هورمز وەسفی كرد.