سەرۆكی ئەمریكا: پێدەچێت یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ تاران كۆتایی هاتبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی كۆبونەوەی لوتكەی ناتۆ رایگەیاند، ئێرانییەكان لە پشتی كێشەكانی ناوچەكەوەن، ویلایەتە یەكگرتوەكان كاتی زۆری بەفیڕۆ داوە، لە مامەڵەكردن لەگەڵ تاراندا.
 سەرۆكی ئەمریكا دوبارە جەختی كردەوە،  وڵاتەكەی ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو رازی نییە لە هەڵوێستی (ناتۆ) سەبارەت بە هەریەكە لە ئێران و گرینلاند و پێیوایە كە مامەڵەیەكی دادپەروەرانە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكاندا ناكرێت لە ناو هاوپەیمانێتییەكەدا.
پەیوەست بە ناتۆ، ترەمپ رونیكردەوە، واشنتن زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلاری بۆ پاراستنی هاوپەیمانی ناتۆ خەرج كردوە، بەڵام هاوپەیمانێتییەكە پاڵپشتی ئەمریكای نەكردوە لە ڕوبەڕوبونەوەی ئێران كە یەكەم دەوڵەتی سپۆنسەری تیرۆرە.
ترەمپ وتیشی، ویلایەتە یەكگرتوەكان بە شێوەیەكی نادادپەروەرانە لەچاو ئەندامەكانی دیكەدا پشكی دارایی هاوپەیمانێتییەكە دابین دەكات و ڕونیشی كردەوە، گرینلاند "كێشەیەكی گەورەیە" بۆ واشنتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group